نه‌وا
حه‌نین قه‌دۆ ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ستایشى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له‌لایه‌ن به‌غداوه و ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده هه‌نگاوێكى دره‌نگ بو، به‌ڵام گرنگ بو".
قه‌دۆ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌درێژایى ماوه‌ى رابردو هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندنه‌بوه به راده‌ستكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌سه‌ریه‌تى و تایبه‌ته به هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوه‌وه، هه‌روه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم به‌درێژایى ماوه‌ى رابردو زیاد له پێویست پێى لێ راكێشاوه.
باسى له‌وه‌شكردوه، له‌ساڵى 2017ه‌وه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندنه‌بوه به ماده‌ى 10ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌وه، كه پێویسته 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبكات و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌كانى و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرێت، دواى 14 مانگ له پابه‌ندنه‌بونى هه‌رێم، حكومه‌تى عیراق جوڵه‌یه‌كى كردوه، ئه‌وه‌ش هه‌رچه‌ند هه‌نگاوێكى دره‌نگ بو، به‌ڵام گرنگ بو بۆ پاراستنى مافى گه‌لى عیراق.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى پێیوایه، هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ده‌كات، هه‌روه‌ها له كه‌ركوك و باشیك و خازریش نه‌وت ده‌رده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش حساب نه‌كراوه و كه‌سیش نییه هیچ قسه‌یه‌كى له‌سه‌ربكات و ئه‌وه‌ش دزیه‌كى ئاشكراى سه‌روه‌ت و سامانى گه‌لى عیراقه.
پێشتر ئه‌میندارێتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى وه‌ستاندنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به بیانوى ئه‌وه‌ى هه‌رێم پابه‌ندبونه نه‌وتییه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كردوه.