نه‌وا
ریاز مه‌سعودى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له هاوپه‌یمانێتیی سائیرون ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر شتى كتوپڕ رونه‌دات ئه‌وا ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایى رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كانه به‌پێى ده‌ستكه‌وتى هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها ده‌ستور روونه له‌باره‌ى به‌دیهێنانى باڵانس له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا.
ده‌شڵێت "هێزه سیاسییه‌كان سورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ى كازمى به‌مه‌رجێك پابه‌ندبێت به پێشكه‌شكردنى كابینه‌كه‌ى به‌پێى پێودانگه ئاشكراكان، بۆئه‌وه‌ى پشتگیرى سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانێتیى سائیرون ئاشكراشیكردوه، ئه‌گه‌ر رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان رێگه‌نه‌ده‌ن دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وا له رێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌شى ته‌ندروستى رێگه‌ده‌دات دانیشتنی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى به‌ڕێوه‌بچێت.