نه‌وا
پێده‌چێت په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 3-5 ده‌ست به كۆبونه‌وه‌كانی بكاته‌وه و كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی چه‌ند یاسا و بڕیارێك بكات، كه زیاتر په‌یوه‌ندییان به ره‌هه‌ندی دارایی و باشتركردنی بژێوییه‌وه هه‌یه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، پێده‌چێت رۆژی 3ی مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و ئاماده‌سازی بكات بۆ ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك یاسا و بڕیار، كه خزمه‌ت به تێپه‌ڕاندنی دۆخی نه‌خوازراوی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكات.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی وتیشی، وا بڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك یاسا و بڕیار ده‌ربكات، كه زیاتر په‌یوه‌ندییان به ره‌هه‌ندی داراییه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ستن به باشتركردنی بژێویی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاشكراشیكرد، فراكسیۆنه‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كی 7 خاڵییان ئاماده‌كردووه و ده‌یده‌نه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پێیان وایه به‌و پرۆژه‌یه ده‌توانرێت دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنرێت و موچه و قوتی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام بێت، كه له پرۆژه‌كه‌دا په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و هه‌روه‌ها چاكسازیكردن له داهاته‌كانی ناوخۆ و نه‌وت و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ش باسیانكراوه.