نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی له رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌روازه سنوریه‌كان داخران، له نوسراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ بڕیاریدا رۆژی 3ی ئایار ده‌روازه‌ی سنوری پشته جارێكی دیكه بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی ھه‌رێمی كوردستان، رۆژی 3-5-2020 ده‌روازه‌ی پشته (سه‌رته‌ك) ده‌كرێته‌وه و جوڵه‌ی بازرگانی له‌وسنوره ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ كه بۆ جێبه‌جێكردنه داواكراوه، په‌یڕه‌وی سه‌رجه‌م رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.