نه‌وا
په‌یجی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، 3 توشبوی كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست چاكبونه‌ته‌وه‌و نێردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، 3 نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ى پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كییان بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه.
ئه‌وه‌شی وتووه، "له ئێستادا كۆی گشتی ئه‌وكه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 167 كه‌س".