نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین بڵاوكرده‌وه و به ئاماژه‌یه‌كی ترسناكی فراوانبونه‌وه‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوه‌كه ناویده‌بات، به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زووتره كێشه و ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جگه له ئیدانه‌كردنی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مكێشیفه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین، كه ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقی تیادا بوونه قوربانی، ده‌شڵێت "ئه‌م په‌لاماره و هێرشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان، ئاماژه‌ی ترسناكی فروانبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی داعشه و زه‌نگێكی دیكه‌ی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمانه و به‌ڵگه‌ی قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ناله‌باری عیراقه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆ دووباره خۆڕێكخسته‌نه‌وه و ئه‌نجامدانی په‌لاماری فراوانتر".
بۆیه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دوپاتیده‌كاته‌وه "ره‌وشه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌رچی زووتره كێشه و ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێن و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی جددیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تیرۆر ببینه‌وه".