ئەمساڵ..زیاتر لە شەش هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەركراون

03/05/2020

نەوا
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی چوار مانگدا، زیاتر لە شەش هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخڵكراون و چارەسەری پزیشكییان وەرگرتوە.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەماوەی چوار مانگی رابردوی ئەمساڵ شەش هەزار و 458 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هەروەها 21 هەزار و 636 منداڵ سەردانی كلینكی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیەیان كردوە.
هاوكات لەنێو ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەكە داخڵكراون، سێ هەزار و 104 منداڵیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبوە و لەو ماوەیەدا 37 حاڵەتی گیانلەدەستدانی منداڵیش تۆماركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group