نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابوری له كوردستان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌زار پڕۆژه‌ی بۆ ساڵی 2020 راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 3-5-2020 له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر، محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان وتی "له چوارچێوه‌ی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به داڕشتنی پلانی وه‌به‌رهێنان كردوه و له‌ئێستاشدا نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌یه، پلانه‌كه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان داڕێژراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی پلانه‌كه‌یان، هه‌زار و 55 پڕۆژه وه‌كو ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌خه‌نه‌ڕو، دوای ئه‌وه ده‌یان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی دیكه دێنێته پێشه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی كار زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، 11 ناوچه‌ی پیشه‌سازی له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا دروستده‌كرێن، كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نزیكه‌ی 3 هه‌زار كارگه‌ی جۆراوجۆری پیشه‌سازی له‌خۆیده‌گرێت، ئه‌وه‌ش 200 هه‌زار ده‌فه‌رتی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.
وتیشی "ئه‌و پرۆژانه‌ی له پلانه‌كه‌دا هه‌یه، زۆربه‌یان له كه‌رتی پیشه‌سازیدان، كه 461 پرۆژه‌ی پێشنیاركراون، هه‌روه‌ها كه‌رتی كشتوكاڵیش 113پڕۆژه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌رتی گه‌شتوگوزار 227 پڕۆژه و ته‌ندروستیش 162 پڕۆژه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانی دیكه‌ش چه‌ند سێكته‌رێكی جیاواز له‌خۆیان ده‌گرێت".
جگه له‌وانه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هه‌رێمی هه‌یه وه‌ك هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر و رێگای خێرای ئۆتۆبان و به‌نداوه‌كان، به‌ڵام تائێستا گوژمه‌كه‌یان دیار نییه، به‌ڵام سه‌رمایه‌كه‌یان به ملیاره‌ها دۆلار خه‌مڵێنراوه. وتیشی "له‌مڕۆوه وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆمان و بیانی ده‌توانن به‌شداریی پڕۆژه‌كان بن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان وتیشى "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌رچاوه‌ی جیاوازی دارایی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ده‌بێت كه‌رتی وه‌به‌رهێنان كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌یشی جێبه‌جێ ده‌كرێت له ماوه‌ی 2 ساڵی داهاتودا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێویستیه‌كانى له ناوخۆ دابین بكات و به‌رهه‌مه‌كانیشمان بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده بكه‌ین، چونكه ئێستا ته‌نها 120 كارگه‌ی پیشه‌سازی له كوردستاندا كارده‌كه‌ن و جگه‌له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له كوردستان ساغ ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی زۆریشی بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كرێت".
له‌باره‌ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان وتی "پڕۆژه‌كانی فلۆریا ستی و هاوشێوه‌كانی له كوردستان، كه وه‌ستاون، ده‌ستبه‌كارده‌كه‌نه‌وه، ئێستا سه‌دان دۆسیه‌ی یاساییمان له دادگاكان‌دا هه‌یه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئێمه كارمان كردوه له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان".