نه‌وا
كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجومه‌نی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان پێكهێناو له راگه‌یه‌ندراوێكدا داواده‌كه‌ن دژی دواكه‌وتنی مووچه و بێباكی حكومه‌ت رۆژی پێنج شه‌ممه له به‌رده‌م دادگای سلێمانی خۆپیشاندان ده‌ستپێبكه‌ن و داوای هاوكاری ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت.
رۆژی سێ شه‌ممه 5ی ئایاری 2020 ئه‌نجومه‌نی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سلێمانی كۆبووه‌وه و بڕیاریاندا رۆژی پێنج شه‌ممه 7ی ئایاری 2020 له به‌رده‌م دادگای سلێمانی له كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه و خراپی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان داواشیكردووه، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه پشتیوانی‌یان بكه‌ن و خۆپیشاندانه‌كانیان له رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجامبده‌ن وه‌كو ناڕه‌زایه‌تی گشتی.