نه‌وا
شاره‌زایان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ى چه‌ند ده‌یه‌ى داهاتودا پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه، كه به‌رگه‌گرتنى سه‌خته، به‌تایبه‌تى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیهاندا.
لێكۆڵینه‌وه كه روانگه‌ى "لامۆنت دوهرتى بۆ زه‌وى" له زانكۆى كۆڵۆمبیاى ئه‌مریكى ئه‌نجامى داوه، تێیدا هاتوه، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردودا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌وانه‌ش كه‌نداو، نیمچه كیشوه‌رى هیندى و هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانى مه‌كسیك، له ده‌ره‌وه‌ى پلان و پێشبینیه‌كان پله‌كانى گه‌رما و شێ تێیاندا به‌رزبوه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى پله‌كانى گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه گه‌یشتنه راده‌یه‌ك، كه به‌رگه‌گرتنى سه‌خت بوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی له هه‌ندێك كاتدا پله‌ى گه‌رما گه‌یشتوه‌ته 35 پله‌ى شێ‌دار (كه یه‌كسانه به 71.11 پله‌ى سیلیزی) ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕى راده‌یه، كه مرۆڤ بتوانێت به‌رگه‌ى بگرێت.
لاى خۆیشیه‌وه كۆلین ریمۆن لێكۆڵه‌ر و مامۆستا له روانگه‌كه باسى له‌وه‌كردوه، مرۆڤ ده‌توانێت تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پله‌كانى گه‌رمى و شێدا رابێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌زگاى فێنككه‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ لاوازه ئه‌گه‌رى هه‌یه پله‌ى گه‌رما و شێى له‌و شێوه‌یه به‌رز ببێته‌هۆى زیانى ته‌ندروستى و وه‌ستانى ئه‌ندامانى جه‌سته.
هه‌روه‌ها پێداگری ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌سته بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ بكه‌وێته به‌ر پله‌ى گه‌رمى نزمتریش له‌و 35ه ئه‌وا كاریگه‌ریى بكوژ له‌سه‌ر جه‌سته دروستده‌كات، بۆ نمونه ئه‌و گه‌رمایه‌ى ساڵى 2003 رووی له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر مرۆڤ گیانله‌ده‌ستبده‌ن.