نه‌وا
یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌كی ئیڤانكا ترامپ، گه‌وره راوێژكاری كۆشكی سپی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن پشتڕاست كردۆته‌وه، ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی ئیڤانكا نیشانه‌كانی په‌تای كۆرۆنای نه‌بووه و له‌م دو مانگه‌ی رابردوودا له دووره‌وه كاروباره‌كانی رۆژانه‌ی خۆی به‌جێگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌شی، گارید كوشنه‌ر، پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
ئه‌مه سێیه‌م توشبوونه به كۆڤید 19 له كۆشكی سپی له هه‌فته‌ی رابردوودا 2 كه‌سی دیكه‌ش راگه‌یه‌ندران، "یه‌كێكیان یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، ئه‌وی تریشیان یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئۆفیسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه".
دۆناڵد ترامپ و مایك پێنس، جێگری سه‌رۆك، ڕۆژانه پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت تا بزانرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن یان نا.
به‌شی خزمه‌تگوزاری ئاسایشی له كۆشكی سپیش پێشتر رایگه‌یاندبوو 11 كه‌س له كارمه‌ندانی پاسه‌وانه‌كانی كۆشكی سپی توشی كۆڤید 19 بوون.