پەیوەندی نێوان قەڵەوی و مردن بە كۆرۆنا دەخرێتەڕوو

10/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی ئەنجامی سێ توێژنەوە لە بەریتانیا ئەو كەسانەی كێشی زیادەیان هەیە، لە ئەگەری تووشبوونیان بە كۆرۆنا ئەگەری مردنیان لەو كەسانە زیاترە، كە كێشی ئاساییان هەیە.
بەگوێرەی توێژنەوەیەك كە لەسەر 17 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە بەریتانیا ئەنجامدراوە ئەو كەسانەی قەڵەون بە رێژەی 33% مەترسی مردنیان بە كۆرۆنا لە تووشبووانی دیكە زیاترە.
هەر لە توێژینەوەیەكی تردا كە لە بەپشت بەستن بە دۆسیەكانی سیستەمی نیشتمانی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ئەوەخراوەتەڕوو، كە ئەگەری مردنی ئەو تووشبوانەی كۆرۆنا كە كێشیان زۆرە دوو هێندەی كەسانی دیكەیە، ئەگەر ئەو تووشبووەی كێشی زۆرە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرەی هەبێت، مەترسیەكە چوار هێندە دەبێت.
هەر لە بەریتانیا توێژینەوەیەك لە سەر ئەو تووشبوانەی كۆرۆنا كراوە كە لە ژێر چاودێری چڕدابوون، لەوانە 34.5%یان كێشی زیادەیان هەبووە، 31.5% قەڵەو بوون و 7% یەكجار قەڵەوبوون و 26% كێشیان ئاسایی بووە.
قەڵەوی و كێشی زیادە دەبنە هۆی دروستبوونی چەندین گرفتی تەندروستی و نەخۆشی لە ناو مرۆڤ لەوانە نەخۆشیەكانی دڵ، شەكرە و شێرپەنجە، هەر بەو هۆیەوە ئەگەری مردنی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا زیاترە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group