نه‌وا
داتا فه‌رمییه‌كانی ئه‌مڕۆی ته‌ندروستیی چین ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری ووهانی ناوه‌ندی كه‌رتی هوبی، كه بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردودا ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وت.
به‌گوێره‌ی داتاكان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) 17 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین تۆماركراون، كه له 28ی مانگی رابردوه‌وه ژماره‌ی وا گه‌وره‌ی توشبوان نه‌بوه. ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، حه‌وت حاڵه‌تی توشبوان له ده‌ره‌وه‌ی چینه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام 10 كه‌سه‌كه‌ی دیكه له ناوخۆی وڵات‌دا بون و له‌نێویشیاندا پێنج كه‌سیان له شاری ووهان-دان، كه له رۆژی 11ی ئاداری رابردوه‌وه ئه‌وه‌نده دانیشتوی توشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بون.
ئێستا ترسی ئه‌وه هه‌یه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له چینی دابێته‌وه، به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كانیش، 82 هه‌زار و 918 كه‌یس له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه، كه چوار هه‌زار و 633 كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه، 78 هه‌زار و 144 چاكبونه‌وه‌ش تۆماركراوه.