نه‌وا
به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه له كاتى راهێنانى هێزى ده‌ریایى ئێرانى له ئاوه‌كانى ده‌ریاى عوممان، ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزانه گیانى له‌ده‌ستدا و چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه‌ش برینداربون.
ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژى یه‌كشه‌ممه له ده‌وروبه‌رى به‌نده‌رى جاسك له باشورى ئێران له‌سه‌ر ده‌ریاى عوممان و له‌كاتى راهێنانى هێزى ده‌ریایى وڵاته‌كه‌یان، هه‌ڵه‌یه‌ك رویداوه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه لانیكه‌م ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزانه گیانیله‌ده‌ستداوه و چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه برینداربون.
لاى خۆیشیه‌وه ئاژانسى "فرانس پرێس" بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كاتى راهێنانه‌كاندا به هه‌ڵه له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كى جه‌نگیی ئێرانییه‌وه موشه‌كێك نراوه به كه‌شتییه‌كى دیكه‌ی جه‌نگییه‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه رۆیشتوه بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجێك بگه‌یه‌نێته شوێنه‌كه‌ى، به‌ڵام مه‌وداى ته‌واوه‌تى له‌نێوان خۆى و ئامانجه‌كه‌دا نه‌پاراستوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئاژانسى فارس بڵاویكردوه‌ته‌وه، موشه‌كه‌كه نراوه به كه‌شتى "كوناراك" كه كه‌شتییه‌كى جه‌نگى دروستكراوى ناوخۆییه، ئه‌و كه‌شتییه ساڵى 2018 په‌یوه‌ندى كردوه به كه‌شتیگه‌لى جه‌نگى ئێرانییه‌وه، ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
له‌م نێوه‌نده‌شدا رۆژنامه‌ى "جیروزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌هۆى روداوه‌كه‌وه ده‌یان كوژراو و بریندار له ریزى هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئێران‌دا هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران ژماره‌یه‌كی كه‌می بڵاوكردوه‌ته‌وه.