نرخی نەوت كەمێك دابەزی

11/05/2020 جیهان

نەوا
ئەمڕۆ دووشەممە لە كردنەوەی بازارەكانی ئاسیا، نرخی نەوت دابەزی و نزیكەی یەك دۆلار لە بەهاكەی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت 73 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێكی بە 30 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سوكی تەكساسی ئەمریكاش 81 سەنت دابەزی و بە 23 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هۆكاری ئەو دابەزینە كەمەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە بازرگانانی نەوت نیگەرانن لە شەپۆلی دووەمی بلڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەو پێیەی لە هەندێك وڵاتی ئاسیا، لە نمونەی كۆریای باشوور و چین، دوای كرانەوەی زیاتر و سوككردنی رێككارەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەكە دووبارە رووی لە زیادبوون كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group