كرێكارێك 533 كەسی توشی كۆرۆنا كردوە

11/05/2020 جیهان

نەوا
لە كۆماری غانا كرێكاری كارگەیەك 533 كرێكاری دیكەی لەهەمان كارگەدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوە و رێوشوێنەكانی رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەش لەو وڵاتە توندتركران.
لەوبارەیەوە نانا ئاكوفۆ ئادۆ سەرۆك كۆماری غانا رایگەیاندوە، یەكێك لە كرێكارانی كارگەی لە قوتونانی ماسی لە شاری "تیما"ی كەناردەریا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەو ڤایرۆسەكەی گواستوەتەوە بۆ 533 هاوڕێی كرێكاری.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 533 كرێكارە لەنێو ئەو 921 حاڵەتە نوێیەی توشبواندان، كە تازە لەنێوان رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردودا تۆماركران.
سەرۆك كۆماری غانا ئەوەشی رونكردوەتەوە، قەدەغەی هاتوچۆ و گردبونەوە تا كۆتایی ئەم مانگە درێژدەكرێتەوە، هەروەها دامەزراوە فێركاریەكان دادەخرێن و داواشی كرد هاووڵاتیان پاكژی و پاراستنی مەودای كۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگرن.
بەپێی دوایین ئامار تائێستا چوار هەزار و 263 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە غانا تۆماركراون و 22یان گیانیانلەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group