نه‌وا
روسیا هه‌زاران توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا ده‌دۆزرێته‌وه و ریزبه‌ندی سێیه‌م وڵاتی گیرۆده‌ی په‌تاكه‌ش له جیهاندا ده‌گرێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا ئامارێكی نوێ قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، 11 هه‌زار و 656 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون، 94 كه‌سی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستدا.
له‌ئێستادا كۆی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له روسیا گه‌یشتوه‌ته 221 هه‌زار و 344 حاڵه‌ت، كه به‌وه‌ش بۆته سێیه‌م وڵات له دوای ئه‌مریكا و ئیسپانیا، دوو هه‌زار و 9 كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه، 39 هه‌زار و 801یشیان چاكبونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11-5-2020 گه‌یشتوه‌ته چوار ملیۆن و 194 هه‌زار و 833 حاڵه‌ت، 284 هه‌زار زیاتریان مردون، چاكبونه‌وه‌ش به‌رزبۆته‌وه بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س.