نه‌وا
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین راپۆرتیدا روسیا و سوریای به ئه‌نجامدانی 18 تاوانی جه‌نگ له ماوه‌ی 10 مانگدا تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته هێزه‌كانی روسیا و سوریا له نێوان مانگی ئایاری 2019 بۆ شوباتی 2020 لانیكه‌م 18 هێرشیان كردۆته سه‌ر دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ته‌ندروستیه‌كان له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌و هێرشانه‌دا كه قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی كراونه‌ته ئامانج و ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگه‌وه.
له نێوان كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 بۆ مانگی ئادار ئه‌مساڵ زیاتر له 500 كه‌سی مه‌ده‌نی به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ئیدلب كوژراون و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.
ئیدلب له ژێر كۆنتڕۆڵی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا و قاعیده‌دایه و حكومه‌تی سوریا به پاڵپشتی روسیا له هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دایه.
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه توركیا و روسیا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندووه و له‌و كاته‌وه گرژیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌مبوونه‌وه، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ 15 سه‌ربازی سوری و 7 چه‌كداری گروپێكی سه‌ر به قاعیده كوژراون.