نه‌وا
تا دێت ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له سعودیه و وڵاتانی تری كه‌نداو زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه.
له سعودیه دوای تۆمار كردنی نزیكه‌ی دوو هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا، كۆی ژماره‌ی تووشبوان له‌و وڵاته بۆ سه‌رووی 41 هه‌زار به‌رزبووه‌وه و له‌و ژماره‌یه 255 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له قه‌ته‌ریش زیاتر له هه‌زار و 100 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراوه و كۆی گشتی تووشبوانی كۆرۆنا له‌و وڵاته23 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه .
له ئیماراتیش كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین پشكنینه‌كانی كۆرۆنای تێدا ئه‌نجامدراوه، ژماره‌ی تووشبوان 18 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و نزیكه‌ی 200 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا له كوه‌یت نۆ هه‌زار و 286 حاڵه‌ت، له به‌حره‌ین پێنج هه‌زار و 157 حاڵه‌ت و له عومانیش سێ هه‌زار و 573 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.