نه‌وا
به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سعودیه روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته په‌نا زیادكردنی باج و بڕینی ده‌رماڵه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران بردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی سعودیه رایگه‌یاند، به هۆی كورتهێنانی زۆره‌وه له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ناچار بوون له دوو رێگاوه كار بۆ زیادكردنی داهات و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه بكه‌ن.
رونیشیكرۆدته‌وه، به‌شێك له باجه‌كان بۆ سێ هێنده به‌رزده‌كرێنه‌وه و ده‌رماڵه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانیش كه مانگانه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 270 دۆلار ده‌یبڕن.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نرخی نه‌وت به رێژه‌ی نزیكه‌ی 65% دابه‌زی و به‌و هۆیشه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان، كه فرۆشتنی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته‌كه‌یانه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
داهاتی نه‌وتی سعودیه له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو بۆ یه‌ك له‌سه‌ر چوار كه‌مبووه‌ته‌وه.