سەرۆك كۆماری ئێران بۆ یەكەم جار وەزیرێكی كابینەكەی دورخستەوە

11/05/2020 جیهان

نەوا
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراوی ناوخۆی وڵاتەكەی، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كابینەكەی دورخستەوە.
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ئێران حەسەن رۆحانی لە فەرمانێكی چاوەڕێنەكراودا رەزا رەحمانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دورخستوەتەوە و لە بری ئەو حسێن مودەریس خیابانی بریكاری وەزارەتەكەی وەك سەرپەرشتیاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دیاری كردوە.
روحانی لە فەرمانی دەستبەكاربوونی سەرپەرشتیاری وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازیدا رایگەیاندووە، كە پێویستە تواناكانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بازاڕی ئۆتۆمبێل رێكبخاتەوە و سەرجەم پێداویستیەكانی دابین بكات.
بەهۆی ناوەرۆكی ئەو فەرمانەوە باس لەوەدەكرێت، هۆكاری دورخستنەوەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراوی ناوخۆی ئێران دەگەڕێتەوە.
لەماوەی دوو خولی سەرۆكایەتی حەسەن رۆحانی دا ئەمە جاری یەكەمە كە وەزیرێكی كابینەكەی دوربخاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group