نه‌وا
ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین بڕٍیاریداوه، له ماوه‌ی 10 رۆژدا ته‌واوی دانیشتوانی شاره‌كه پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك توشبوی نوێ له شاره‌كه تۆماركران.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین تۆماركران، ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌و شاره بڕیاریداوه پشكنین بۆ ته‌واوی دانیشتوانی شاره‌كه ئه‌نجام بدرێت و له‌و باره‌یه‌وه ته‌واوی ناوه‌نده لاوه‌كییه‌كانی له ناوچه جیاجیاكانی شاره‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنای ووهاندا هاتووه، پێویسته له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ته‌واوی پشكنینه‌كانی شاره‌كه ئه‌نجام بدرێن.
دوای نزیكه‌ی 35 رۆژ له نه‌بوونی هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه، له رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌وه دووباره توشبوی نوێی كۆرۆنا له شاری ووهان تۆماركران، بۆیه بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و پشكنینه دراوه و هه‌روه‌ها حاڵه‌تی كتوپڕیی ناوچه‌ی دۆنسیخۆ-ی شاره‌كه له نزمه‌وه به‌رزكرایه‌وه بۆ مامناوه‌ند.
له رۆژی 18ی مانگی رابردووه‌وه شاری ووهان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی كه‌ممه‌ترسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و له 26ی هه‌مان مانگدا دوا توشبووی ڤایرۆسه‌كه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت، به‌ڵام دووباره ڤایرۆسه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.