حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دوو رۆژ موچه‌ی ئاسایش دابه‌ش ده‌كات

12/05/2020

نه‌وا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش به‌ دوو رۆژ دابه‌ش ده‌كات.
به‌ بیانوی كه‌مبونه‌وه‌ی داهات و نه‌بونی پاره‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی ئاسایش دابه‌ش ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ كه‌ناڵی "كوردستان 24"ی وتوه‌ "رۆژی چوارشه‌ممه‌ 13-5 موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌درێت. هه‌روه‌ها رۆژی دواتر (پێنجشه‌ممه‌) موچه‌ی ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت".

فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی مانگی پێنج نزیكدەبنەوە، بەڵام تائێستا زۆرینەیان موچەی مانگی 1ی سەرەتای ئەمساڵیان وەرنەگرتوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group