زه‌ریف له‌باره‌ی ئاماژه‌كانی رازیبون به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌دوێت
12/05/2020 جیهان
نه‌وا
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پرسیار له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا، له‌باره‌ی بوونی ئاماژه‌ی ئاماده‌یی ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌ئارادا بێت.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو په‌یامی ئه‌وه له تویتێكی عه‌لی خامنه‌ئی خوێندرایه‌وه، كه به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رازیبووبن، هه‌روه‌ها تاران ئاماده‌یی خۆی نیشاندا زیندانییانی یه‌كتری له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ن، ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌و باره‌یه‌وه پرسیار له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كرا، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئارادا نییه.
زه‌ریف رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان سه‌لماندویانه، كه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیاندا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت و ناتوانرێت پشت به‌و ئه‌نجامانه‌ش ببه‌سترێت كه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆندا دێنه ئاراوه.