نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى نهێنی به‌رپابونی شه‌ڕێكى نوێ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ئاشكراده‌كات، كه شه‌ڕى ئه‌لیكترۆنییه و روداوى به‌ئامانجگرتنى كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ى ئێرانیش له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كى دیكه‌ی هه‌مان وڵاته‌وه بۆ ئه‌و جۆره شه‌ڕه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ى "جیروزالم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاویكردوه‌ته‌وه، شه‌ڕێكى نوێ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا دروست بوه ئه‌ویش شه‌ڕى ئه‌لیكترۆنیه، به‌تایبه‌تى له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى و ئیسرائیل له‌لایه‌كى تر. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه له‌ماوه‌ى رابردودا ئێران ئاشكرایكرد هێرشى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته‌سه‌ر وێستگه‌یه‌كى نوێى دروستكردنى عه‌مبار، كه تایبه‌ته به پرۆژه‌ى نه‌وتى له به‌نده‌رى شاهد رجائى، ئه‌و هێرشه‌ش له میانه‌ى ئه‌و شه‌ڕه ئه‌لیكترۆنیه‌دا بوه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردوه، به‌ئامانجگرتن و پێكانی كه‌شتى جه‌نگیى "كوناراك"ى ئێرانى له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كى تری جه‌نگیى هه‌مان وڵاته‌وه، له‌چوارچێوه‌ى گرژیه‌كانى تایبه‌ت به‌و شه‌ڕه ئه‌لیكترۆنیه بوه، كه به‌هۆیه‌وه 19 كه‌س كوژران و 15ى دیكه‌ش برینداربون.
"جیروزالم پۆست"ی ئیسرائیلی ئاشكراشیكردوه، شه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌ره‌سه‌ندندایه و ئێرانیش له رێگه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كه‌ى "شه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى" سه‌ربه سوپاى پاسداران، هه‌وڵى به‌هێزكردنى توانای ئه‌لیكترۆنى خۆى ده‌دات.