نه‌وا
میدیاكانی روسیا بڵاویانكرده‌وه، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بووه.
دیمیتری پێسكۆف وته‌بێژی ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئینته‌ر فاكس تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
هاوكات ئاژانسی تاس بڵاویكرده‌وه، كه دوایین دیداری نیوان پێسكۆف و پۆتین مانگی رابردوو بووه.
لای خۆیه‌وه كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، دۆخی ته‌ندروستی ڤلادمیر پۆتن باشه و هیچ نه‌خۆشیه‌كی نییه.
جیا له وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی روسیا، هه‌ر یه‌ك له میخائیل میشوستین سه‌رۆك وه‌زیران و ئۆلگا لیوبیمڤا وه‌زیری كلتور و رۆشنبیری ئه‌و وڵاته‌ش تووشی كۆرۆنا بوون.
تا ئێستا زیاتر له 232 هه‌زار كه‌س له روسیا تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.