نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری چین رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ باج و رسوماتی گومركی له‌سه‌ر 79 جۆر كاڵای هاورده‌كراو له ئه‌مریكا هه‌ڵده‌گرن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری چین ئه‌و بڕیاره له 19 ی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و تا 18 ئایاری ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.
چین و ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌شه‌ڕێكی سه‌ختی بازرگانیدابوون و باجیان به‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراوی یه‌كتردا ده‌سه‌پاند، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه رێككه‌وتن قۆناغ به قۆناغ ئاسانكاری بۆ بازرگانی له نێوان خۆیاندا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری گومركی چین ئه‌و وڵاته له چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به بڕی 106 ملیار دۆلار كاڵای بۆ ئه‌مریكا هه‌نارده كردووه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی پار به رێژه‌ی 1% به‌رزبوه‌ته‌وه.
هه‌ر له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا چین به بڕی 87 ملیار دۆلار كاڵای له ئه‌مریكاوه هاورده كردووه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چوار مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 به رێژه‌ی 5% زیادی كردووه.