كەوتنەخوارەوەی پارچەی كەشتیەكی ئاسمانی چین نیگەرانی لێكەوتەوە

12/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
پارچەیەكی كەشتی ئاسمانی چین كە بەشێوەی كۆنتڕۆڵ نەكراو كەوتبوە خوارەوە نیگەرانی لێكەوتەوە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی بە ئاسمانی چەندین شار و ناوچەی نیشتەجێبووندا تێپەڕیوە.
ئەو پارچەیە كە كێشی نزیكەی 18 تۆن بووە، رۆژی دووشەممە بەسەر ئاسمانی هۆڵیۆد لە لۆسئەنجلێسی ئەمریكا و دواتر پاركی نیشتمانی نیۆیۆركدا تێپەڕیوە.
ئەو كەسانەی چاودێری كەوتنەخوارەوەی ئەو پارەچەیەی موشەكی "چانگ ژێنگ 5 بی"ی چینیان كردبوو، بۆ چەند كاتژمێرێك لێیان ونببوو، بەڵام دواتر بۆیان دەركەوتبوو لە زەریای ئەتڵەسیدا كەوتوەتە خوارەوە.
كەوتنەخوارەوەی پارەچەی كەشتیەكی ئاسمانی بەو قورساییە و تێپەڕبوونی بەسەر ئاسمانی چەندین شاردا نیگەرانی دروست كردووە، چوونكە ئەگەری ئەوە لە ئارادابووە، كە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان كەس.
لە نزیكەی سی ساڵی رابردوودا ئەمە دووەم جارە رووداوی لەو جۆرە رووبدات.
ساڵی 1991 پارچەیەك لە كەشتی ئاسمانی سالیۆت 7 ی سۆڤیەت لە ئاسمانی ئەرجەنتین كەوتبوەوە خوارەوە، بەڵام هیچ زانێكی بەدواوە نەببوو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group