نه‌وا
ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی دیپلۆماسی، گه‌یشته ئیسرائیل و به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین ناتانیاهو ده‌كات و پرسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش تاووتوێ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مایك پۆمپیۆ-ی خسته ڕوو، كه بریتین له، به‌شداریكردنی مایك پۆمپیۆ له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حكومه‌تی نوێی ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین ناتانیاهو، تاوتووێكردنی ئه‌ركی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه، هه‌روه‌ها پرسی وڵامدانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئێران، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به "چالاكییه قێزه‌ونه‌كان"ی ئێران له ناوچه‌كه ناویبردووه، ئه‌مه جگه له گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین و هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ ئیسرائیل، پێناچێت ته‌نها سه‌ردانی ناوبراو بێت و گه‌شتێكی دیبلۆماسی بۆ چه‌ند وڵاتێك ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌گشتی سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان وڵاتان راگیراون، هه‌روه‌ها جۆرێك له گرژی له نێوان واشنتۆن و په‌كین له ئارادایه و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له تۆمه‌تباركردنی چین له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.