راپرسییەكی نێو ئەمریكییەكان: بایدن لەپێش ترامپەوەیە

13/05/2020 جیهان

نەوا
بەپێی راپرسییەكی نوێ‌، ئاستی جەماوەریی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كەمیكردوە، بەتایبەتی بەهۆی زیادبونی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاستی لایەنگرانی "جۆ بایدن"ی ركابەریشی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتودا بە هەشت خاڵ پێش ترامپ كەوتوە.
بەپێی سەرژمێریەكە، كە ئاژانسی "رۆیتەرز و كۆمپانیای ئیپسۆس" ئەنجامیانداوە، %41 ی ئەمریكیەكان پشتگیری ئەدای دۆناڵد ترامپ-یان كردوە لە پێگەكەی و بەوەش چوار خاڵ پاشەكشەی كردوە لەچاو ئەو راپرسیەی لەناوەڕاستی مانگی رابردوو ئەنجامدرا.
رونیشكراوەتەوە، 46%ی دەنگدەران پشتگیری جۆ بایدن-یان كردوە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، لەكاتێكدا تەنها 38% پشتگیریی ترامپ-یان كردوە.
لەماوەی رابردودا بەهۆی رێوشوێنەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەخنەكانی سەر دۆناڵد ترامپ رویان لە زیادبون كردوە و لە راپرسیەكانی ئەمساڵیشدا جۆ بایدن پێش ترامپ كەوتوە، دەنگدەرانی ئەمریكا پێیان وایە ترامپ لە دابینكردنی هەلی كاردا بەهێزە و بایدن-یش لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسەكانی تەندروستیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group