چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار كەسی لە جیهاندا تێپەڕاند

13/05/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرانسەری جیهان دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبونەتەوە، ملیۆنێك و 600 هەزار كەسی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەری "Worldometer"دا بڵاوكراوەتەوە،‌ كە پشت بە ئامارە نوێیەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، یەك ملیۆن و 611 هەزار و 236 كەس توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەكەدا سەربكەون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە چین سەری هەڵدا، بە زیاتر لە 200 وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و بووە بە پەتایەكی جیهانگیر.
لە كاتێكدا لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە سەروو چوار ملیۆن و 357 هەزار حاڵەت، ژمارەی ئەوانەی بە‌ پەتاكە‌ گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە،‌ 293 هەزار و 216 كەس، ئەمریكاش لەسەرئاستی توشبون، مردن و چاكبونەوە پلەی یەكەمی گرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group