نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به سه‌ردانێك له ئیسرائیله ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له‌سه‌رده‌می كۆرۆناشدا بره‌و به كرده‌وه‌ی توندوتیژی و "تیرۆریستی" ده‌دات.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناشدا ئێران سه‌رچاوه داراییه‌كانی بۆ بره‌ودان به كرده‌وه‌ی توندوتیژی و "تیرۆریستی" به‌كارده‌هێنێت.
وتیشی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له كاتێكدایه خه‌ڵكی وڵاته‌كه به‌ده‌ست كۆرۆناوه گیرۆده‌بوون.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، پۆمپیۆ له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌نگێزیه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كات.