لێكۆڵینەوەیەکی بەریتانی: كۆرۆنا بەرنامە ئەتۆمی و موشەكیەكەی ئێرانی خاونەكردۆتەوە

13/05/2020 جیهان

نەوا
گروپێكی لێكۆڵینەوە و هەواڵگری بەریتانیا رایگەیاند، سەرباری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا چالاكیە موشەكی و ئەتۆمیەكانی ئێران بە هەمان خێرایی پێشوو بەردەوام بوون.
ئەو گروپە، كە لە رێگەی ئەو وێنانەی لە مانگە دەستكردەكانەوە گیراون شیكردنەوەی بۆ چالاكیەكیە ئەتۆمی و موشەكیەكانی ئێران كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆرۆنا نەبوەتە هۆی هیچ خاوبوونەوەیەك لە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە و چالاكیەكان لە دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران بە هەمان خێرایی پێشوو بەردەوام بوون.
راشیگەیاندووە، چالاكیە موشەكیەكانی ئێرانیش لە بنكەی شاهرود دەریدەخات، كە لەسەردەمی كۆرۆناشدا ئەو چالاكیانە رانەگیراون و پەرەیان پێدراوە.
مانگی رابردوو سوپای پاسداران رایگەیاند، كەشتی ئاسمانی "قاسید" بە سەركەوتوویی توانیویەتی مانگی دەستكردنی نور لە خولگەی 425 كیلۆمەتری زەوی جێگیر بكات.
ئەمریكا ئەو هەنگاوەی ئێرانی بە پێشێلكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوبردووە و داوای كردووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دژی ئێران هەڵوێست وەربگرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group