نه‌وا
ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیادا روله‌زیادبونه و ئه‌و زیندانیانه‌شی ئازادكراون ده‌ڵێن "له به‌ندیخانه‌كاندا هیچ رێوشوێنێك نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، ئه‌و زیندانییانه‌ی ئازاد ده‌كرێن، ره‌خنه ده‌گرن و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له گرتوخانه‌كاندا هیچ رێوشوێنێك بۆ پێشگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوو كه‌س، كه له به‌ندیخانه ئازادكراون، ده‌ڵێن "هیچ رێوشوێنێكی جدی له به‌ندیخانه‌كاندا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندوه، پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی پشتیوانی له خانه‌واده‌كان به تایبه‌ت له‌مكاته‌دا، كه بارودۆخیان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه خراپه، په‌یوه‌ندی به 10 هه‌زار خانه‌واده‌وه كردوه، پشتیوانی له 800 خانه‌واده كردوه و هاوكاریشی گه‌یاندوه‌ته ده‌ستی چوار هه‌زاریان".