بەرپرسێكی WHO: بۆی هەیە كۆرۆنا وەكو ئایدز لەگەڵ مرۆڤایەتیدا بمێنێتەوە

14/05/2020 جیهان

نەوا
بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی دەدات لەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو ئایدز بۆ هەمیشە بمێنێتەوە، دەشڵێت ڤاكسینیش بۆ پەتاكە بدۆزرێتەوە، هێشتا كۆنتڕۆڵی تەواوەتیی ڤایرۆسەكە هەوڵی گەورەی دەوێت.
مایك رایان بەرپرسی جێبەجێكاری بەرنامە فریاگوزارییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەو بڕوایەدا نییە كەسێك هەبێت بزانێت كەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی دێت و قسەكردن لەبارەی دیاریكردنی كاتێك بۆ كۆتایی ڤایرۆسەكە واقعی نییە.
بەرپرسەكەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پێشی وایە، پێدەچێت ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو ئایدز بۆ هەمیشە بمێنێتەوە و بەتەواوەتی لەناونەبرێت و تەنانەت ئەگەر ڤاكسینیش بۆ پەتاكە بدۆزرێتەوە، هێشتا هەوڵی گەورە پێویست دەبێت بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی تەواوی ڤایرۆسەكە بكرێت.
لە ساڵی 1986 یەكەم كەیسی توشبون بە ئایدز تۆماركرا تاوەكو ئێستا نزیكەی 98 ملیۆن كەس توشی ئەو نەخۆشییە بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group