بۆندزلیگا بە بەهێزی دەستپێدەكاتەوە

14/05/2020 وەرزش

نەوا
یارییەكانی خولی تۆپی پێی پلە یەك و دووی ئەڵمانیا دەستپێدەكەنەوە و رۆژی شەممە لە بۆندزلیگادا روبەڕوبونەوەی ئاگرین دەبینرێن.
بەگوێرەی بڕیارێكی حكومەتی ئەڵمانیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتەكە و بەرپرسانی ویلایەتەكان، رۆژی شەممەی داهاتو 16-5-2020 پاش دوو مانگ لە راوەستانی یارییەكان، ركابەرییەكانی بۆندزلیگا دەستپێدەكەنەوە.
یارییەكانی شەممە لە هەفتەی دواخراوی 26ەمی بۆندزلیگادایە و بەمجۆرە بەڕێوەدەچن:
كاتژمێر 4:30 خولەك
بوروسیا دۆرتمۆند - شالكە
هۆڤنهایم - هێرتابەرلین
ئۆگزبۆرگ - ڤۆڵڤزبۆرگ
فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف - بادربۆرن
لایپزیگ - فرایبۆرگ
كاتژمێر 7:30 خولەك
ئینتراخت فرانكفۆرت - بوروسیا مونشینگلادباخ

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group