له‌ روسیا دوای 10 رۆژ كه‌متر له‌ 10 هه‌زار توشبو تۆماركرا

14/05/2020 جیهان

نه‌وا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ روسیا 9 هه‌زار و 974 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران، كه‌ دوای نزیكه‌ی 10 رۆژ، یه‌كه‌مجاره‌ كه‌متر له‌ 10 هه‌زار توشبو له‌ 24 كاتژمێردا تۆماربكرێت.
به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی ته‌ندروستیی روسیا، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 252 هه‌زار و 245 توشبو، تا ئێستاش 6 ملیۆن و 100 هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراون. 
له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ روسیا پله‌ی دووه‌می وڵاتانی جیهانی بۆ زۆرترین ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌مریكا گرت، به‌ڵام ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان تیایدا به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ كه‌متره‌، كه‌ تا ئێستا 2 هه‌زار و 305 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
سه‌ره‌ڕای زۆریی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ له‌ روسیا هاتوچۆ و كاری شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌گشتی ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group