نه‌وا
ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی لایه‌نێك له پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی ره‌تده‌كرێته‌وه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "پرۆژه‌كه سیاسی نییه".
به‌رزان محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی هونه‌رییه‌و له‌بواری كارگێری و داراییه‌و هیچ لایه‌نێكیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه".
وتیشی: "ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌مواری پرۆژه‌یاسای ژماره (سێ) بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بدریت به پارێزگاكان بۆئه‌وه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و له‌ئێستاشدا لیژنه‌كه كاری كۆكردنه‌وه‌ی داتایه‌و ئاراسته‌كردنییه‌تی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی".
بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی له پرێس كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، "ده‌كرێت سلێمانی له رێگه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌وه باشتر به‌ره‌و پێش ببرێت، چونكه پرسی لامه‌ركه‌زیی پارێزگاكان شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووه له جیهاندا".