تەندروستی هەولێر: دو توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە

14/05/2020
نەوا
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، 2 نەخۆشی توشبو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوەو باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكییان بۆ كراوەو ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بوەو  بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
ئەوەشی وتووە، كۆی گشتی چاكبوەكان لە ئێستادا گەیشتە 202 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group