مەسعود حەیدەر: ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ بچووككردنەوەی حكومەت

14/05/2020

نەوا
پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: " بارودۆخی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی دوای كۆڤید 19 وا دەخوازێت كە پێداچوونەوەو رێكخستنەوەی دام و دەزگاكانی دەوڵەت ئەنجام بدرێت".

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە لیژنەی دارایی لە پەیجی خۆی رایگەیاندووە، كاتێكی گونجاوە بۆ عیراق و ھەرێمی كوردستان بۆ بچووككردنەوەی حكومەت و بەردەوامبوون لەگەڵ گۆڕانكارێكانی پاش كۆڤید 19. 
ئەوەشی وتووە: "بارودۆخی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی دوای كۆڤید 19 وا دەخوازێت كە پێداچوونەوەو رێكخستنەوەی دام و دەزگاكانی دەوڵەت ئەنجام بدرێت، ھەروەھا گۆڕانكاری و بچووككردنەوەی بە شێوەیەك بێت بگونجێت لەگەڵ پلانێكی ستراتیجی بۆ گۆڕینی مەترسی چەقبەستنی ئابووری بۆ گەشەی ئابوری". 
مەسعود حەیدەر جەختی لەوەشكردووەتەوە، دەبێت ئیدارە و بەڕێوەبردنی وڵات بە نەھج و شێوازێكی جیاوازتر بێت لە زەمەنی پێش كۆڤید 19.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group