نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی پێنج ئەندامی خانەوادەیەكی سلێمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کوڕێکی تەمەن 17ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان 43، 21، 19 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ ، دانیشتووی شاری سلێمانین، خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
14ی ئایار