وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەگەری راگرتنەوەی دەوام و داخستنەوەی بازاڕ لە ئارادایە

15/05/2020

نەوا
وتەبیژی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕایگەیاند، كە ئەگەر مەترسی كۆرۆنا بەرزببێتەوەو ژمارەی حاڵەتەكان چەند هێند بێتەوە، بێگومان هەموو ئەو ڕێكارانەی كە پێویستە بگیرێنەبەر، دەیگرنەبەر وەكو راگرتنەوەی دەوام و وداخستنی بازار.
محەمەد خۆشناو وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی‌ هەرێم سەبارەت بە مەترسییەكانی‌ سەرهەڵدانەوەی‌ پەتای‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەكات لەهەرێمی‌ كوردستان بە دەنگی‌ ئەمەریكای راگەیاندووە، مەترسیەكە لە ئێستادا زۆر بوونی هەیە، بەڵام لەبەر ناچاری هەندێك بارو گوزەرانی هاوڵاتیان، لەبەر ئەو بارودۆخە دارارییەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە ئێستادا بەردەوام نیە، دەشڵێت"تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیە بۆ دووبارە دانانەوەی قەدەغەی هاتۆچۆ و هیچ بڕیارێك نیە بۆ درێژ كردنەوەی ئەوماوەیەی كە دانراوە، ڕێنماییەكان وەكو خۆیان جێ بەجێ دەكرێن."
ڕاشیگەیاند، ئەگەر تووشبووان بەرزبێتەوە ئەوا بەناچاری‌ دەوام ڕادەگرنەوەو بازاڕ دەوەستێننەوەو داوای‌ قەدەغەكردنی‌ هاتووچۆ دەكەن.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group