نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه، ته‌نها 13 نه‌خۆشیش له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له نوێترین راگه‌یه‌ندراویدا ئاشكرایكردووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و 157 پشكنین ئه‌نجامدراون له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێم 397 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون، 379 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 5 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ته‌نها 13 توشبو له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووه، له‌ئێستادا هه‌زار و 112 كه‌س له كه‌ره‌نتیندا ماونه‌ته‌وه و له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه 58 هه‌زار و 563 پشكنین له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون.