نه‌وا
په‌یجی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی رێكاری له‌ناوی بازاڕی شاری سلێمانی ژنێكیان ده‌ستگیركرد كه جانتای چه‌ند هاووڵاتییه‌كی بردبوو.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16-5-2020، زانیاری گه‌یشته مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس كه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی بڵاوه‌یان پێكراوه به‌وه‌ی كه ژنێك جانتای هاووڵاتیان ده‌بات ،پۆلیسی رێككاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا هه‌ر هه‌مان رۆژ تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن كه هه‌ستاوه به بردنی چوار جانتای ئافره‌تان .
باس له‌وه‌شكراوه، تۆمه‌تبار "ش. ع. م." له‌دایكبوی 1979 دانیشتوی شاری كه‌ركوك، به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێك حه‌ب و چه‌ند نوشته‌و جادویه‌كدا كه حه‌به‌كان نێردراون بۆ پشكنین به‌مه‌به‌ستی زانیاری له‌سه‌ر جۆره‌كه‌ی.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه: "تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ناسراوه‌ته‌وه كه پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراوه".