نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشوازیان لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كردوەو كورتەیەكیان دەربارەی كارو چالاكییەكانی دەستەكەیان لە ماوەی رابردودا خستوەتەڕو، جەختیان لەگرنگیی بەهێزتركردنی هاوئاهەنگیی و هاریكاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتیی كردوەتەوە.
راشیگەیاندوە، وێڕای جەختكردنەوە لە پابەندبونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بە هەمو جۆرەكانییەوە، ئامادەیی حكومەتیشیان بۆ پێشكەشكردنی هەمو ئاسانكاریی و هاوئاهەنگییەك لەگەڵ دەستەی دەستپاكی لەپێناو درێژەدان بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دوپاتكردوەتەوە.