سلێمانی.. حەوت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران
16/05/2020
نەوا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای 7 كەسی دیكە لە پارێزگای سلێمانی ئەرێنی بووە.
دەقی راگەیەنراوەكە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چوار ئافرەتی تەمەنەكانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 45 و كوڕێكی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و كوڕێكی منداڵ تەمەن 10 ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەكەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.
وەزارەتی تەندروستی
16 ئایار ٢٠٢٠