نه‌وا
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:" كوردستانیان له هه‌مومان توڕه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان سنور ناناسێت، لێگه‌ڕێن با ئازادانه گوزارشت له خۆیان بكه‌ن".
رێواز فایه‌ق له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك په‌یامێكی كورتی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی "كوردستانیان له هه‌موومان توڕه‌ن، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان سنور ناناسێت، ئه‌وان له دهۆك بن یان هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵگری خه‌مێكی هاوبه‌شن، به ئاسانی یه‌كتر ئه‌دۆزنه‌وه، لێگه‌ڕێن با ئازادانه گوزارشت له خۆیان بكه‌ن، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه گوێڕادێریان بێت و وه‌ڵامی ئه‌رێنی بۆ داواكانیان هه‌بێت".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكدایه، دوێنێ له پارێزگای دهۆك ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چالاكوانان، دژی دواكه‌وتنی موچه خۆپیشاندانیان كرد و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیركرا.