كه‌شناسیی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌

17/05/2020

نه‌وا 
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی هه‌ژاند بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ كاتژمێر 3:05 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-5-2020، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.7 پله‌ی رێخته‌ر و به‌ قوڵایی 14كم رویداوه‌.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ دوری 24كم له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و 32كم له‌ سلێمانی رویداوه‌. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group