نەوا
ئەمڕۆ لیژنەی لامەكەزیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و دەروازەی سنوریی باشماخ و چەند شوێنێكی دیكە كۆبونەوە و سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت "پرسی لامەركەزییەت لە چوارچێوەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە و بۆ هەموو پارێزگاكانە".
بەرزان شێخ محەمەد سەرۆكی لیژنەی لامەركەزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئەم بابەتی لامەركەزیە تایبەت نیە بە سلێمانی، ئەمە لە چوارچێوەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە و بۆ هەموو پارێزگاكانە، دوای ئەوە كارەكانمان تەواوكرد، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەكەین و كۆی پڕۆژەكە پیشانی ئەوان دەدەین، هیوادارم هاوڕێ و هاوكارمان بن و ئەو كاتە پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستانی دەكەین".
سەرۆكی لیژنەی لامەركەزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی "هەموو كۆبونەوەكانمان لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی لە سنوری ئیدارەی كارگێڕیی سلێمانی دەیكەین بۆ پرسیار و پێشنیازە، بۆ پرسیارە لە دەسەڵاتە كارگێڕی و دارایی و هونەریەكانیان".