فراكسیۆنی گۆڕان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌وت و مووچه‌ ده‌كات

17/05/2020

نه‌وا
فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئیدانه‌ی توندوتیژی و به‌كاهێنانی هێز ده‌كات دژی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ دهۆك و داواشده‌كات، "به‌غدا و هه‌‌ولێر به‌ زوترین كات كێشه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت و موچه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: "به‌ توندی ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێز و گرتن و راوه‌دونان دژ به‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ دهۆك‌ ئه‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین به‌ زوترین كات ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن".
فراكسیۆنی گۆڕان داوای له‌ هه‌مو رێكخراوه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌ كه‌ فشار بكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌ پێشێلكردنی مافه‌ ده‌ستوری و مرۆییه‌كانی هاونیشتیمانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق داواشده‌كات، به‌غدا و هه‌‌ولێر به‌ زوترین كات كێشه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت و موچه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چیتر هاووڵاتیانی هه‌رێم باجی ململانێی سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ده‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group